ئێران بە بڕی ٧ ملیار دۆلار وەبەرھێنان لە کێڵگەی نەوتی ئازادکان دەکات
کوردسات نیوز
ئێران گەشە بە کێڵگەیەکی نەوتی ھاوبەش لەگەڵ عێراق دەدات و بە بڕی ٧ ملیار دۆلار وەبەرھێنانی تێدا دەکات.
"جەواد ئەوجی" وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاندووە، تاران بە نیازە گەشە بە کێڵگەی نەوتی "ئازادکان" بدات کە کێڵگەیەکی ھاوبەشە لەگەڵ عێراق و یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتیەکان.
ڕاشیگەیاندووە بۆ یەکەمجار لە مێژووی پیشەسازی نەوتی ئێران پلانێکی گشتگیر بۆ ئەو کێڵگە نەوتیە جێبەجێ دەکرێت و بە بڕی ٧ ملیار دۆلار وەبەرھێنانی تێدادەکرێت کە لە بانکە حکومی و تایبەت و ئابورییەکان و سندوقی گەشەپێدانی نیشتمانیەوە ئەو پارەیە تەرخان دەکرێت، ئامانجیش لەو ھەنگاوە زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوتە لە کێڵگەی نەوتی "ئازادکان" بۆ ٥٧٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
|