یواکیم لۆف: ھەڵەکردن بەرامبەر بە فەرەنسا و پرتوگال قەدەغەیە

10/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

یواکیم لۆفی راھێنەری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاریزانەکانی لە یارییەکەی بەرامبەر بە فەرەنسا و پرتوگال ئاگادار کردوەو ئاماژەی بەوەدا ھەڵەکردن لەو یارییە قەدەغەیە و گەشبینیشی خۆشی بەھیوای تیپەکەی بۆ گەیشتن بە قۆناغی داھاتوو دوپات کردەوە.

لۆف سەبارەت بە دۆخی تیپەکەی وتی دۆخمان باشەو گەشبینین، یاریزانان ویستی گەورەیان ھەیە و دەیانەوێت سەرکەوتنی گەورە بنووسنەوە، دۆخی ئێستا لەگەڵ ٢٠١٨ جیاوازی زۆری ھەیە.


سەبارەت بە کۆمەڵەکەشیان وتی، فەرەنسا بەباشی دەناسین، ئەوان دەتوانن لە ھەموو دۆخێک خۆیان بگونجێنن، قورسە بەرامبەر بە شێوازی یاریکردنیان یاری بکەیت چونکە توانای تاکە کەسیشیان زۆرە باشە، پرتوگالیش لە ھێرشبردن بەھێزە، پێویستە لەم دوو یارییە زیاتر خۆمان ماندو بکەین و نابێت ھیچ ھەڵەیەک بکەین.


سەبارەت بە داھاتووشی دوای یۆرۆ لۆف راگەیاند، دەمەوێت سەردانی بلشن بکەم کە شوێنی لەدایکبوونمە، پلانم بۆ ھیچ شتێکی تر دانەناوە، تەنھا دەمەوێت پشوویەکی باش بدەم.


سەبارەت بە ھانز فلیکی جێگرەوەشی لۆف وتی، ھەمووان دەزانن ھانزی توانای زۆر باشی ھەیە، لەگەڵ بایرن مونشن دوپاتی کردەوە دەتوانێت بە باشی ئیدارەی یاریزانان بدات و یاری رێکبخات، پێم وایە دۆخی ھەڵبژاردەکە لەژێر سەرپەرشتی ئەو باش دەبێت.