حەیدەر عەبادی: بە مەرج بەشداری حکومەتی داھاتووی عێراق دەکەین

05/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر، چەند مەرجێکی دیاریکردووە، بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی داھاتووی عێراقدا.

عەبادی لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، دابەشبوونی سیاسی و مەترسییە سیاسی و ئابوری سەروەرییەکانی سەر عێراق، وا دەخوازێت پەیڕەوی ھاوکێشەیەکی میانڕەویانە بکرێت، بۆ ئەوەی کێشە و قەیرانەکان چارەسەر بکرێن و لای ھەموو لایەکیش قبوڵکراو بێت.

عەبادی مەرجی بەشداریکردنی ھاوپەیمانیەتییەکەی لە حکومەتی داھاتوودا، بەستووەتەوە بە دامەزراندنی حکومەتێکی نیشتمانی ئەوتۆ کە توانای ئەوەی ھەبێت چالاکانە لە ماوەیەکی دیاریکراودا چارەسەری کێشە ئابورییەکان بکات و خزمەتگوزاری و ھەلی کار بۆ ھاوڵاتیان دەستەبەر بکات.

سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسڕ جەختیشیکردووەتەوە، ئەوان نابنە بەشێک لە حکومەت، چونکە پێیانوایە قەیران و کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە و ھەمووان بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەبات.