وەزارەتی نەوتی عێراق کۆتاییھاتنی کاری ٣ کۆمپانیای لە ھەرێم ڕاگەیاند

05/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی نەوتی عێراق بە ڕەسمی کۆتایھاتن و پاشەکشەی سێ گەورە کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوتی لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکانی (شلەمبێرگ و ھالیبێرتۆن بیگر ھیوز) سەرقاڵی پاکتاوکردنی ژمێریاری و کۆتاییھێنان بە گرێبەستەکانیانن لە ھەرێم، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی، پابەندبوونی خۆیان بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵییەوە.

دەشڵێت، ئەو کۆمپانیایانە وەزارەتی نەوتییان ئاگادارکردووەتەوە، ھیچ پڕۆژەیەکی نوێ لە ھەرێم دەستپێناکەن.

بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی ڕەسمی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان زانیاری کشانەوەی ئەو سێ کۆمپانیایەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.