دەرچووانی کۆلێژە کشتوکاڵییەکان ھەلی کاریان بۆ دەڕەخسێنرێت

03/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێنج ھەزار ھەلی کار بۆ دەرچووانی بەشە کشتوکاڵییەکان دەڕەخسێنرێت. ئەم بڕیارە جگە لەوەی بایەخی بۆ گەشەکردنی کەرتی کشتوکاڵ دەبێت، ھۆکاریشە بۆ برەودان بە پسپۆڕییە کشتوکاڵییەکان لەزانکۆکاندا.