ئامارەکانی کۆرۆنا لە ھندستان دووبارە بەرزدەبنەوە

10/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئامارەکانی کۆرۆنا لە ھندستان دوبارە بەرزبونەوە و لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا زیاتر لە شەش ھەزار توشبوی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی ھندستان، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا شەش ھەزار و ١٤٨ توشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە ئەمەش بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدانە لە ماوەی یەک رۆژدا لە جیھاندا تۆمار کرابێت، ٩٤ ھەزار و ٥٢ توشبوی نوێش تۆمار کراوە. 


بەو شێوەیەش کۆی گشتی ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە ھندستان گەیشتۆتە ٢٩ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار کەس، تا ئێستاش ٣٥٩ ھەزار و ٦٧٦ توشبوو گیانیان لەدەستداوە.