سێ تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران

03/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆمەتی دزیکردن سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستیگرکردنی سێ  تۆمەتباری راگەیاند، کە  بڕی پێنج سەد ھەزار دینار، لەگەڵ ٢٨ مۆبایلی گرانبەھا لە جۆرەکانی ، ئایفۆن و سامسۆنگ و ھواوی) یان دزیبو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەلایەن دوو خاوەن دوکانەوە سکاڵا تۆمارکرا، کە دزیان لێکراوە دەست بەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد، دوای کۆکردنەوەی زانیاری  پێویست لەسەر تۆمەتباران توانرا لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر لە لایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیر بکرێن .

ئاماژەیان بەوەشکرد ، لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا ، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بەشێک لەو کەلو پەلانەی کە پێشتر دزی بویان، ھەروەھا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.