پێنجەمین کۆنگرەی ھەدەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد
کوردسات نیوز
پێنجەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە ئەنقەرە دەستیپێکرد و ھاوسەرۆکی حزب و جێگرەکانی ھەڵدەبژێردرێن.
پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند، نوێنەرانی ٤٠٠ رێکخراو و کەسایەتی و نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان و نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس بەشداری کۆنگرەکە دەکەن، ھەروەھا ھەزار و ٥٠ ئەندامی کۆنگرەش مافی دەنگدانیان دەبێت. ھەروەھا، لە کۆنگرەکەدا ١٠٠ ئەندامی یەدەگ و ٥٠ جێگر و ھاوسەرۆکانی گشتی"ھەدەپە"ھەڵبژێردرێن.
ھەدەپە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە و دوای دەستگیرکردنی ھاوسەرۆکانی پێشوو سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ لە ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن تورکیاوە، پەروین بوڵدان و مەتحەت سەنجار بوون بە ھاوسەرۆک.
|