سلێمانی.. نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ مانگی ٦ دیاریکرا

03/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی یەک ئەمپێڕ کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی حوزەیران دیاریکرد و بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدەکانی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەگوێرەی نرخی گازۆیل و کاتژمێرەکانی کارکردن نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدەی ئەھلی بۆ مانگی رابردو (حوزەیران) لە نێوان (١٥.٥٠٠) دینار بۆ (١٧.٥٠٠) دینار دەبێت.

وتیشی، دیاریکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ یەک ئەمپێڕ کارەبای موەلیدە لەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی دێت.

راشیگەیاند، بەھۆی جیاوازی کارپێکردنی موەلیدەکان لەگەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە، نرخەکان جیاواز دەبێت.

سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنی موەلیدەش بۆ ئەم مانگە، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ٢٤ سەعات دەبێت و ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە، پێویستە کار بە موەلیدەکانیان بکەن.