تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئامادەکاری بۆ داگیرکردنی تەل رەفعەت دەکەن
کوردسات نیوز
کاروانێکی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی لە دەوروبەری قەزای تەل رەفعەتن و ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆن و داگیرکردنی ئەو قەزایە دەکەن، ئەمڕۆش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ناو قەزای تەل رەفعەتی کردە ئامانج.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە روژئاڤای کوردستان رایگەیاند، کەمێک پێش بۆردومانەکە بە ١٥ ھاوەن گوندەکانی ئوم ئەدەسە و ئوم جەلود و ئەلسەیادە و باک و یارانی سەر بە شاری مەنبج لە سنوری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا کرانە ئامانج.
بە پێی بەدواداچوونەکانی کوردسات نیوز، ماوەی دوو رۆژە کاروانێکی سوپای تورکیا بە ھەماھەنگی لەگەڵ گرووپە بەکرێگیراوەکانی، بە چەکی قورس و تانک و زرێپۆشەوە لە ناوچەکانی دەوروبەری قەزای تەل رەفعەتن لە نێوان شارەکانی عەفرین و حەلەب، ئەو کاروانە ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن بۆسەر ھێزەکانی سوپای دیموکرات(ھەسەدە) و داگیرکردنی ئەو قەزایە.
|