لەمساڵدا زیاتر لە ١٣٢ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە ھەرێم دەستی بەسەرداگیراوە

03/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ دەستبەسەر زیاتر لە ١٣٢ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەردا گیراوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٣٢ کیلۆ و ٧٢٩ گرام ماددەی ھۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە و بە تۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرکانیش، ٩٩٩ تۆمەتبار لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێم دەستگیرکراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا واتا لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سەرتاسەری ھەرێم ١٢٠٠ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە.