دوای جەژن کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕادەگەیەندرێت

02/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگی دوای جەژنی قوربان ئەو کەسە ئاشکرا دەکەن کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وەردەگرێت.

"ئەحمەد موسەوی" ئەندامی ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە فراکسیۆنی "سادیقون" ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی بە وریاییەوە دانوستان لەگەڵ ئەو لایەنانە دەکات کە پێشتر لەناو "ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان" بوون بۆ ئەوەی دانوستانەکە لە کەشوھەوایەکی ئارام بێت و حکومەتێک پێکبھێنرێت کە ھەموو لایەنەسیاسییەکانی عێراق لەسەری ڕێکبکەون و ڕازی ببن لەسەری.

"ئەحمەد موسەوی" ئاشکراشیکرد، تایبەتمەندییەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران کەسێک دەبێت جێگەی مشتومڕی لایەنەکان نەبێت و بەشێک بێت لە چارەسەری کێشەکان نەک کێشەی نوێ دروست بکات.

موسەوی وتیشی، دوای جەژنی قوربان ئەو کەسایەتییە ئاشکرا دەکەن کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وەردەگرێت.