شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە تەندروستی ئارام قادر خەبات دەپرسێتەوە

02/07/2022
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە کاتی بەسەر کردنەوەی ئارام قادر خەبات لە سلێمانی، ٢ی تەموزی ٢٠٢٢.
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرپەرشتیاری مەڵبەندانی سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان و راپەڕین، سەردانی ئارام قادر خەبات، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کرد و لەباری تەندروستی پرسییەوە.

لە سەردانەکەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە تەندروستی  ئارام قادر خەباتی پرسی و ھیواشی خواست بەزوویی چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە نێو کایەی سیاسی و رۆڵی خۆی ببینێت وەک کادرێکی بە بە توانای یەکێتی. 

لەبەرامبەردا، ئارام قادر خەبات سوپاسی شاناز ئیبراھیم ئەحمەدی کرد بۆ ئەو سەردانە و خەمخۆری و دڵسۆزی پرسینەوە لە تەندروستیان.