لە ٨ مانگی ڕابردوودا بازاڕی دراوی گریمانەیی ڕووبەڕووی زیانی زۆر بووەتەوە

02/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ماوەی ھەشت مانگی ڕابردوودا پایەکانی بازاڕی دراوی گریمانەیی ڕووبەڕووی داڕووخانی گەورەبووەتەوە و زیانە بازاڕیەکانیشی بە زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار مەزەندە کراوە، پشکی شێری ئەو زیانەش بەر بیتکۆین کەوتووە و لەو ماوەیەدا ٩٠٠ ملیار دۆلار بەھاکەی لە دەستدا.

ھەرچەندە ئەم زیانانە بەھۆی بەرزبوونەوەی ھەڵاوسان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سودی بانکی قەبارەکەی زیاتر بووە، بەڵام ئەم زیانانە متمانەی بە بازاڕی دراوی ئەلکترۆنی کەمکردووەتەوە.

بەڵام لە بەرامبەردا لایەنگرانی بیتکۆین پێشبینی دەکەن کە بەم زووانە جیھان ناچار بێت سیستەمێکی دراوی تێکەڵاو بگرێتەبەر، کە تێکەڵەیەک دەبێت لە دراوی حکومی دیجیتاڵی و دراوی لامەرکەزی وەک بیتکۆین.