لە تورکیا مووچەی فەرمانبەران بە ڕێژەی ٣٠٪ زیاد کرا

02/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لەم مانگەوە مووچە بە ڕێژەی ٣٠٪ زیاد دەکەن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ڕێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ ھاوکاریکردنی ھاووڵاتیان لە بەرامبەر گرانی بژێوی ژیان.

وتیشی، لە سەرەتای ساڵەوە مووچەی خانەنیشان بە ڕێژەی لە ٥٠٪ زیادکردووە ئەمەش زیادکردنێکی مێژووییە، لە یەکی تەمووزیشەوە مووچە بە شێوەیەکی گشتی بە ڕێژەی ٣٠٪ زیادکراوە و کەمترین مووچەش ٥٥٠٠ لیرەیە.