لە کەرکوک مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەک ڕووناکبیری نەتەوە جیاوازەکان بەڕێوەچوو

01/07/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ ھەینی بە ئامادەبوونی ستران عەبدوڵا، لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی (ی.ن.ک)، گۆڤاری (TV) مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ ژمارەیەک نووسەر و ڕووناکبیری نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک ئەنجامدا کە لە ڕابردوودا ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە ھاوکاریکردنی گۆڤاری (TV).

لای خۆشیەوە ستران عەبدوڵا قەڵغانی ڕێزی پێشکەش بە نوسەرانی ئامادەبوو کرد و پشتگیری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی بۆیان دووباتکردەوە.