حکومەتی عێراق ٢٠ بۆ ٢٥ ملیار دۆلاری زیادەی دەست کەوتووە

09/06/2021
حکومەتی عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە داوا لە حکومەتی عێراق دەکرێت بودجەی تەواوکاری ئامادەبکات.

دوای ئەوەی بەدرێژایی چەند مانگی رابردوو نرخی نەوت لە نزیکی ٧٠ دۆلار بەرزو نزمی دەکات، نەدا شاکر ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ بودجەی تەواوکاری ئامادەبکات و قەبارەی کورتھێنانی بودجەی ٢٠٢١یش کەمبکاتەوە.
ئەندامەکەی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە حکومەتی عێراق ٢٠ بۆ ٢٥ ملیار دۆلاری زیادەی دەست کەوتووە و، پێویستە چاو بە بەھای ئاڵوێری دۆلار بەرامبەر دیناردا بخشێنێتەوە چونکە ئامانجی خۆی نەپێکاو تەنھا چینی ھەژار و دەسھات دیاری کراوەکان تیایدا زەرەر مەندبوون.
ئەم وتانەی نەدا شاکر ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتێکدایە پێشتر (فەلاح خەفاجی) ھاوتا پەڕلەمانیەکەی رایگەیاندبوو ، پرۆسەی سیاسی یاری بە تەمەنی دەکات ئەگەر دۆلار بەمشێوەیە لە بەرزبوونەوەدا بەردەوامبێت .