تێسلا لە ئەمریکا و ئەڵمانیا چەندین ملیار دۆلار زیانی کردووە

25/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

(ئیلۆن مەسک) دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی، ڕایگەیاند، ئەو دوو کارگەیەی تێسلا کە لە چارەکی یەکەمدا ئەمساڵ لە ئەڵمانیا و تەکساس کراونەتەوە، بە ملیارەھا دۆلار زیانیان بەرکەتووە، چونکە خەرجیەکی زۆر ھەیە.

(ئیلۆن مەسک) ڕوونیکردووەتەوە، تا ئێستا گەورە کۆمپانیاکان لە کاریگەری قەیرانەکانی پاش کۆرۆنا دەرنەچوون.

وتیشی، مایەپووچبوون مەترسییەکی ڕاستەقینەیە، بە تایبەت کە بەشێکی زۆری پارەی تێسلا لە چین ڕاگیراوە و ڕێگە نادات پارەکە بە دۆلار بگەڕێتەوە، بڕیاری تێسلاش بۆ کەمکردنەوەی ١٠٪ی مووچە چاوەڕوانکراو دەبێت.