یەکێتی ئەوروپا سیفەتی کاندیدی بە ئۆکراین و مۆڵدۆڤا بەخشی

24/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

یەکێتی ئەوروپا رەزامەنیدا لەسەر پێدانی سیفەتی کاندید بە ئۆکراین، بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتییەکە.

ھەر ٢٧ وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکدا لە برۆکسل، رەزامەندیاندا لەسەر پێدانی سیفەتی کاندید بە ئۆکراین و مۆڵدۆڤا، بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتییەکە، بەڵام رەتیانکردەوە بە پێدانی ئەو سیفەتە بە جۆرجیا و داوایان کرد ئەو ئاستەنگانەی لە بەردەم ئەو وڵاتەدا ھەن بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا چارەسەر بکرێن. 

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینیش پێشوازی لەو بڕیارە کرد و رایگەیاند، بڕیارێکی بێھاوتا و مێژووییە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئۆکراین و یەکێتی ئەوروپا. 

پێشتریش ئۆرسۆلا ڤۆن دیرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا داوای لە ئۆکراین کردبوو چاکسازی بکەن، بۆئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا ئەندامێتییان قبوڵ بکرێت.