بەھۆی وشکەساڵییەوە خەڵکی ناوچەی داوی گوندەکانیان چۆڵکردووە

23/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی ئەو وشکەساڵییەی ماوەی دوو ساڵە رووی لە ناوچەی "داوی" سەر بە خورماتو کردووە، دانیشتوانی بەشێک لە گوندەکان ناچاربوون گوندەکانیان چۆڵ بکەن و روو لە شارەکان بکەن و دەستبەرداری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بن، ئەو خێزانانەشی لە گوندەکاندا ماونەتەوە، دەڵێن ئەگەر حکومەت ھاوکارییان نەکات ئەوانیش ناچارن گوندەکانیان چۆڵ بکەن.