حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە لە دھۆک زیادیکردووە

23/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە پارێزگای دھۆک حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە زیادی کردووە و رۆژانە زیاتر لە ٥٠ کەس داخڵی نەخۆشخانەکان دەکرێن. ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی پەتای کۆلێرا لە شارەکەدا تۆمارنەکراوە، بەڵام بەرپرسانی تەندروستی ئامادەکارییان کردووە و نەخۆشخانەیەکی تایبەتیان بۆ تەرخانکردووە.