وەزارەتی تەندروستی عێراق: نەخۆشی کۆلێرا لە ژێر کۆنترۆڵدایە

23/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کۆلێرا لە ژێر کۆنترۆڵدایە و پێویست بە مەترسی ناکات.

"ھەیسەم عەبیدی" لێپرسراو لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، تیمێکی نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گواستراوەکان سەردانی ئەو پارێزگایانەیان کردووە کە کۆلێرای تێدا بڵاوبووەتەوە و پشتیوانی پێویستیان پێشکەش کردوون.

وتیشی، ھێشتا نەخۆشییەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە و پێویست بە بڵاوکردنەوەی ترس ناکات لە نێو ھاووڵاتیان، تەنھا پابەند بوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان بەسە.

پێشتریش وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندبوو، پشکنینی پێشوەخت ھاوکار دەبێت لە خێرا چارەسەر کردنی تووشبووان، بە دووریشی نازانێت ئاماری تووشبووان ڕوو لە بەرزبوونەوە بکات.