کۆمپانیای فایزەر ڤاکسینەکەی بۆ منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ بەکاردەھێنێت

09/06/2021
کۆمپانیای فایزەر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمپانیای فایزەر ھەوڵەکانی بۆ بەکارھێنانی ڤاکسینەکەی بۆ منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ فراوان دەکات.

"کۆمپانیای فایزەر" رایگەیاندووە، ھەنگاوی یەکەمیان دەستپێکردوە بۆ تاقیکردنەوەی بەکارھێنانی ڤاکسینەکەیان بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە ١٢ ساڵ کەمترە، لە ئێستادا ٤ ھەزار و ٥٠٠ منداڵی خۆبەخش لە ٩٠ ناوچەی ئەمریکا و فنلەندا و پۆڵەندا و ئیسپانیا، ناویان تۆمارکردوە و ئامادەن بۆ ئەوەی ڤاکسینی فایزەریان لەسەر تاقیبکرێتەوە، ئەو منداڵانە تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ١١ ساڵدایە و بە دوو ژەم ڤاکسین وەردەگرن کە لە ھەر ژەمێکدا ١٠ میکرۆگرام ڤاکسینیان پێدەدرێت، ئەو رێژەیەش تەنھا سێیەکی ئەو رێژەیەیە کە دەدرێت بە کەسانی پێگەیشتوو.


ڤاکسینی فایزەر پێشتر لە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا مۆڵەتی وەرگرتوە بۆئەوەی لە حاڵەتە پێویست و بەپەلەکاندا بۆ منداڵانی سەرو تەمەن ١٢ ساڵ بەکاربھێنرێت.