دوای داگیرکردنی ئۆکراین سویسرا زێڕ لە ڕووسیاوە ھاوردە دەکات

22/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە پێی داتاکانی ئیدارەی گومرگی فیدراڵی سویسرا، لە مانگی ئایار زیاتر لە سێ تۆن زێڕ لە ڕووسیاوە ھاوردەکراوە، ئەمەش نیشانەیەکی نوێیە کە سویسرا وەک یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی جیھان نایەوێت دەستبەرداری کانزا بە نرخەکانی ڕووسیا بێت.

حکومەتی فیدراڵی سویسرا ڕایگەیاندووە، تا ساڵی ٢٠٢٢ بەرھەمی زێڕی ڕووسیا وەردەگرن بەو مەرجەی قازانجی ئەو بازرگانییە ھیچ سوودێکی دارایی بۆ کەسێک یان قەوارەیەکی ڕووسی نەبێت کە تیوەگلاون لە داگیرکارییەکانی ئۆکراین.

سویسرا خاوەنی چوار پاڵاوگەی گەورەی زێڕە، کە دوو لەسەر سێی زێڕی جیھان بەڕێوەدەبەن.