وەزارەتی تەندروستی: مەترسییەکانی کۆرۆنا لە عێراق کۆتایی نەھاتووە

09/06/2021
تەندروستی عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی تەندروستی عێراق ھۆشداری دەدات لە بڵاوبونەوەی جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا و دوپاتیدەکاتەوە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە لە عێراق کۆتایی نەھاتووە.

"روبا فەلاح حەسەن" ئەندامی تیمی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندوە، سەرباری ئەوەی ماوەیەکە ئامارەکانی توشبون بە کۆرۆنا جێگیرن، بەڵام مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە کۆتایی نەھاتوە و ئەوەش بەھۆی ئەوەی ھاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستین، ھۆشداری داوە  لە بڵاوبونەوەی جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا لە عێراق کە مەترسییان لە کۆرۆنا زیاترە و بە شێوەیەکی خێراتر بڵاودەبنەوە، بۆیە داوایکردوە ھاوڵاتیان زیاتر بەدەم بەکارھێنانی ڤاکسینەکانەوە بچن، راشیگەیاندوە، لە نیوەی دوەمی ئەمساڵدا بڕێکی زۆرتر ڤاکسین دەگاتە عێراق.