عەمبارەکانی نەوت کەمدەکەن و خواستی ھەمووەکیش لەسەر نەوت زیاتر دەبێت

09/06/2021
رێکخراوی ئۆپیک
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە مانگەکانی داھاتوودا نەوتی عەمبارەکان لە جیھاندا کەمتر دەکەن.

لە میانەی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی نەیجیریای نێودەوڵەتی بۆ نەوت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە (محمد بارکیندۆ) ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیکی تایبەت بە وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت ئاشکرای کرد،رێکخراوەکەیان و  وڵاتانی ھاوپەیمانانیان پێشبینی دەکەن کە لە مانگەکانی داھاتوودا نەوتی عەمبارکراوی وڵاتانی جیھان بە تەواوی کەمبکات.


(محمد بارکیندۆ) وتیشی وڵاتە پیشەسازیە پێشکەوتووەکان سەرەڕای ھاوردەکردنی بەردەوامی نەوت، کەچی تەنھا لە مانگی رابردوودا بڕی ٦ ملیۆن و ٩ ھەزار بەرمیلی ناو عەمبارەکانیشیان بەکارھێناوە، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ کەمبوونەوەی زیاتری عەمبارەکانی نەوتیان لە مانگەکانی داھاتوودا.


ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک گەشبینی خۆی نیشاندا  بەرامبەر ئەو خواستە زۆرەی لەسەر نەوت ھەیە لە جیھاندا و چاوەڕێش دەکەن رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا خواستی ھەمووەکی لەسەر نەوت زیاتر بکات.