تەندروستیی جیھانی: کۆرۆنا ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە

08/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تێدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی ڕایدەگەیەنێت، ئامارەکانی کۆرۆنا لە جیھاندا ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە، بەڵام ھێشتا کۆرۆنا ھەڕەشەیە لەسەر وڵاتە ھەژارەکان.

تێدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی ڕایگەیاند، سەرباری داتای جیاواز، بەڵام ئاماژەی ئومێدبەخش ھەیە بۆ کەمبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا و شەش ھەفتەی یەک لە دوای یەکە ئامارەکان ڕوویان لە کەمبوونەوە کردووە.


وتیشی، دابەشکردنی ڤاکسین کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کۆرۆنا ھەیە، بەڵام دوای شەش مانگ لە دەستپێکردنی پڕۆسەی کوتان لە جیھاندا، وڵاتە دەوڵەمەندەکان بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر بەراورد بە وڵاتە ھەژارەکان، ڤاکسینی کۆرۆنایان دابەشکردووە، بۆیە کۆرۆنا ھێشتا مەترسییە لەسەر وڵاتانی ھەژار.