فڕۆکەی سەربازی ئەمریکی و ئیسرایلی لە نزیک ئێران دەفڕن

10/06/2022
بۆمبهاوێژی ستراتیژی بی ٥٢.
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا لەسەر پرسی ئەتۆمی، جارێکی تر فڕۆکە بۆمبھاوێژکانی ئەمریکا بەسەر ئاسمانی کەنداو سوڕانەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ئاشکرایکرد، دوو فڕۆکەی بۆمبھاوێژی B٥٢ی وڵاتەکە بە یاوەری چەند فڕۆکەیەکی ئیسرائیل لە جۆری F١٦ بەسەر ئاسمانی کەنداو سوڕاونەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەشتە وەک بەشێک لە ھاوکاری نزیکیان لەگەڵ ھێزی ئاسمانی ئەمریکا ئەنجامدراوە کە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست گرنگە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پڕۆژەبڕیارێکی دژ بە ئێران پەسەند و بەوھۆیەشەوە ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و وڵاتانی خۆرئاوا لەسەر پرسی ئەتۆم، زیاتر بوون.