لە دەربەندی ڕانیە منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ خنکا
ساتی دەرهێنانی منداڵێکی خنکاو لە دەربەندی ڕانیە، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە دەربەندی رانیە خنکا و تەرمەکەی لەلایەن تیمی ژێرئاوی بەرگری شارستانی راپەڕینەوە دەرھێنرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، گەنجێکی تەمەن ١٣ ساڵ لەکاتی مەلەکردن لە ئاوی دەربەندی رانیە خنکا و تەرمەکەی لەلایەن تیمی ژێر ئاوویەوە دەرھێنراوەتەوە. منداڵەکە لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٩ یە و دانیشتووی شاری ڕانیەیە.
|