تەقینەوەیەک لە گوڵاڵە پێنج قوربانی لێ دەکەوێتەوە

10/06/2022
ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە پارێزگای دیالە.
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تەقینەوەیەک لە سنوری ناحیەی گوڵاڵە رویدا و ٥ قوربانی لێکەوتەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگەی گوندی (ئوم حونتە) لە باکوری ناحیەی گوڵاڵە لە باکوری خۆرھەڵاتی دیالە، گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ کوژرا و ٤ کەسی تریش برینداربون کە ھەمویان ئەندامانی یەک خێزانن.

بەپێی راگەیەنراوەکە، ھێزێکی ئەمنی گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.