ھەشت ساڵ بەسەر داگیرکردنی موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعش تێدەپەڕێت
کوردسات نیوز
ھەشت ساڵ بەسەر داگیرکردنی شاری موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعش تێدەپەڕێت، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر موسڵ و لە ماوەی چەند سەعاتێکدا تەواوی شارەکە کەوتە ژێردەستیان و بۆ ماوەی سێ ساڵ حکومیان کرد، لەو ماوەیەدا نزیکەی ٩ ھەزار کەس دەستگیرکران و تا ئێستاش ژمارەیەکیان بێ سەروشوێنن.
|