ڕاپۆرتێکی ئەمریکی دزەکردنی کۆرۆنا لە تاقیگەی وھانەوە بە دوور نازانێت

08/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕاپۆرتێکی ئەمریکی دزەکردنی کۆرۆنا لە تاقیگەی "وھان"ەوە بەدوور نازانێت، "چین"یش دەڵێت ئەوە بابەتێکی زانستییە و نابێت بەلاڕێدا ببرێت.

ڕاپۆرتێکی تاقیگەی "لورنس لیڤەرمور"ی نیشتمانی سەر بە حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەری دزەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەی "وھان"ی چینەوە دوور نییە و دەبێت لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت، ئەو ڕاپۆرتە جارێکی تر ئەگەری سەرھەڵدانی کۆرۆنای لە تاقیگە یاخود لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ وروژاندووە.


وتەبێژی باڵیۆزخانەی چینیش لە "واشنتۆن" ڕایگەیاند، سەرچاوەی سەرھەڵدانی کۆرۆنا بابەتێکی زانستییە و دەبێت زانایان لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن و بەلاڕێدا نەبرێت.


وتیشی، ھەر ئەنجامێک دەست بکەوێت دەبێت لەگەڵ پێوەرەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی یەکبگرێتەوە.