لە زانکۆی سلێمانی پەردە لەسەرپەیکەری پڕۆفیسۆر دکتۆر عزەدین مستەفا ڕەسوڵ لادرا

08/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆل و ماندوبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر عزەدین مستەفا ڕەسوڵ لە بواری زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی زمانی کوردی بە بەشداری ژمارەیەک لە نوسەران و مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا پەردە لەسەر پەیکەری پڕۆفیسۆر دکتۆر عزەدین مستەفا ڕەسوڵ لادرا.

ھاوکات لە کۆلێژی زمانی کوردی مەراسیمێک بەو بۆنەوە ڕێکخرا لە مەراسیمەکەدا باس لە قۆناغەکانی ژیان و خوێندنی نوسەر پڕۆفیسۆر دکتۆر عزەدین مستەفا ڕەسوڵ کرا لە خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردی و سود وەرگرتن لە نوسینەکانی لە قۆناغە جیاجیاکانی خوێندن.