تەندروستی عێراق: ٢٥٪ی ھاووڵاتیان ھەردوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

07/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە عێراق تەنھا لە ٢٥٪ی ھاووڵاتیان ھەردوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت ھێشتا مەترسی سەرھەڵدانی شەپۆلی پێنجەم ھەیە.

"ڕوبا فەلاح" لە تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا جێگیرە و لە ھەندێک ڕۆژدا ھیچ حاڵەتێکی گیان لە دەستدان تۆمار ناکرێت و ڕێژەی چاکبوونەوەش زۆر بەرزە، بەڵام ھێشتا مەترسی سەرھەڵدانی شەپۆلی پێنجەم ھەیە ئەگەر ھاووڵاتیان پابەندی ڕێکارەکان نەبن.

"ڕوبا فەلاح" نیگەرانیشی دەربڕی لەوەی ئاستی وەرگرتنی ڤاکسین لە کەمبوونەوەدایە و تا ئێستا ١٠ ملیۆن کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە، ٣٥٪یان دۆزی یەکەم و ٢٥٪یاشیان ھەردوو دۆزەکەیان وەرگرتووە، لە ئێستاشدا دۆزی سێیەمیش بەردەستە و ئەوانەی تەمەنیان لە سەروو ١٢ ساڵەوەیە دەتوانن وەریبگرن.