تا ئێستا لە جیھاندا ٧٨٠ حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمار کراوە

06/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تەندروستی جیھانی دواین ئاماری توشبون بە ئاوڵەی مەیمونی لە وڵاتانی جیھان بڵاوکردەوە.

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، ژمارەی توشبون بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون لە سەرجەم وڵاتانی جیھان گەیشتۆتە ٧٨٠ حاڵەت کە بەریتانیا بە ٢٧٠ حاڵەت لە پلەی یەکەمدایە.

بە پێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروسی جیھانی، تا ئێستا ڤایرۆسەکە گۆڕانی بەسەردا نەھاتووە کە لە ٢٧ وڵاتی جیھان تۆمار کراوە و تا ئێستاش ھیچ توشبویەکی ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستنەداوە.