جۆنی دێپ سکاڵاکەی بردەوە و ١٥ ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەکرێتەوە

01/06/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە کۆتایدا ئەکتەری ناوداری ئەمریکی "جۆنی دێپ" سکاڵا یاساییەکەی لە دادگا دژی ھاوسەری پێشووی "ئەمبێر ھارد" بردەوە.

جێی ئاماژەیە بەرزکردنەوەی سکاڵا دژی "جۆنی دێپ" لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە بە تۆمەتی توندوتیژی خێزانی لە ماوەی ڕابردوودا بووە ھۆی ناوزڕاندنی ئەکتەرە ئەمریکییەکە و زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنەری فیلم گرێبەستەکانیان لەگەڵدا ھەڵوەشاندەوە.

لە بەرامبەردا "جۆنی دێپ" بەردەوام تەواوی تۆمەتەکانی ڕەتدەکردەوە و دوای بەرزکردنەوەی سکاڵایەک بە تۆمەتی ناوزڕاندنی توانی ھاوسەری پێشووی بە پێی یاسا ناچار بە پێدانی ١٥ ملیۆن دۆلار بکات وەک قەرەبوو.