ئێران دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوتھەڵگری یۆناندا گرت

27/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوتھەڵگری یۆناندا گرت.

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان لە ئاوەکانی کەنداو، دەستیان بەسەر دوو کەشتی نەوتھەڵگری یۆناندا گرتووە بەھۆی پێشێلکردنی یاساکان.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ١٥ی مانگی ڕابردوو، یۆنان لە کەناراوەکانی، دەستی بەسەر کەشتییەکی ڕووسیادا گرت کە ھەڵگری ٧٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ئێران بوو و چەند ڕۆژ پێش ئێستاش نەوتەکەی ڕادەستی ئەمریکا کرد.