ئیسڕائیل لەسەر یاساکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھاتە دەنگ

27/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل لەبارەی دەرکردنی یاساکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بە تاوان ناساندنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتەکەی ھاتە دەنگ و ڕایگەیاند، بڕیارەکە عێراق و گەلەکەی بە ھەڵەی مێژوویدا دەبات و لە ڕاستی دایدەبڕێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل جگە لەوەی ئیدانەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە باسی لەوەشکردووە، ئاسایکردنەوەی پەیوەندی ئیسڕائیل لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەکە دەھێنێت و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیرتر دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل جەختدەکاتەوە لەوەی ئەو سەرکردانەی ڕێگەی ڕق و کینە ھەڵدەبژێرن پێش ھەموو شتێک زیان بە گەلەکەیان دەگەیەنێت.