ڕووسیا ڕێگە نادات ٢٢ ملیۆن تۆن دانەوێڵەی ئۆکراین ڕەوانەی جیھان بکرێت

27/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، ڕووسیا ڕێگەی چوونە ناو بەندەرەکانی وڵاتەکەی لە دەریای ڕەش داخستووە و بەو شێوەیە دەیەوێت قەیرانێکی جیھانیی خۆراک دروست بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ٢٢ ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە عەمبارەکانی ئۆکراین ماوەتەوە و ڕووسیا ڕێگە نادات ڕەوانەی بازاڕەکانی جیھان بکرێت.