وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی ١٦ گەریلای ھەپەگەی ڕاگەیاند

27/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی ١٦ گەریلای ھەپەگەی ڕاگەیاند، پەکەکەش دەڵێت ٢ سەربازی تورکیایان کوشتووە لە باکووری کوردستان.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا ١٦ گەریلای ھەپەگە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چڕنووک-قوفڵ کوژران.

ھاوکات، تیمەکانی وەڵامدانەوەی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل-یەپەسە لە ڕاگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، لە دوو چالاکی تیمەکانیان لە شارەکانی ئامەد و ئێلە لە باکووری کوردستان دوو سەربازی تورکیایان کوشتووە.

ڕاشیگەیاندووە، ھەردوو چالاکییەکە وەڵامێک بوون بۆ ھێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر ھاووڵاتیان.