سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
کوردسات نیوز
سبەینێ سەعات ١٠ی بەیانی دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە سلێمانی دەستپێدەکات.
دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێکەڵ بە یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەستپێکردنی شۆڕشی نوێی گەلی کورد دەکرێت و بڕیارە چەند ڕۆژێک بخایەنێت.
دیداری یەکێتی ھەوڵێکە بۆ نوێکردنەوەی توانا حزبییەکان بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ھۆکارێکی گرنگە بۆ بەھێزکردنی خواستی چاکسازی لە دامەزراوە و ئۆرگانەکانی حزب و دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەت و دیدگای یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان.
|