بەتۆمەتی رفاندنی ھاوڵاتییەک پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران

27/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزووری سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد بە تۆمەتی رفاندنی ھاوڵاتییەک و بریندار کردنی .

دوای ئەوەی ھاوڵاتیەک سکاڵای لەبەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمار کرد کە وا لە لایەن چەند کەسێکەوە رفێندراوەو ئازاردراوەو بریندار کراوە ، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزوور لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و توانرا لەماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعاتدا سەرجەم تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن .

بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە (  ھۆکاری رفاندنی سکاڵاکار بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە سکاڵاکار پاسەوانی باخچەیەکەو یەکێک لە تۆمەتباران درەنگانێکی شەو ویستویەتی بچێتە ناو باخچەکەوە پاسەوانەکە ڕێگەی نەداوە  ، دواتر تۆمەتبار لەگەڵ چوار تۆمەتباری تر ھەڵیانکوتاوەتە سەر سکاڵاکارو رفاندویانەو ئازاریان داوەو برینداریان کردووە .