دەست بە دابەشکردنی مووچەی دەکرێت

27/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بڕیارە لە دوای ٥ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرا بکرێت. بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی ھەرێمەوە دەست کوردسات نیوز کەوتووە، بۆ ئەم مانگە چەند رۆژێک دابەشکردنی مووچە پێش دەخرێت.

بڕیارە لە ٥ی شەش، بەداھاتی نەوت و ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار بکرێت، بە وتەی ئەو سەرچاوەیە فەرمانگەکان لیستی مووچەیان رەوانەی گەنجینەکان کردووە و بەشێکی زۆری لیستەکانیش ووردبینی تێداکراوە. ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی خشتەی مووچە رۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە مووچەی مانگی چواری خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، بەوەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.