کۆتایی ئەمساڵ پاسپۆرتی عێراقی دەگۆڕدرێت بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی

27/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پاسپۆرتی عێراقی دەگۆڕدرێت بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی عێراقیش دەڵێت، لە کۆتایی ئەمساڵ رێکارەکان بۆ گۆڕینی پاسپۆرتەکە دەگیرێتەبەر

"ماجد عەدنان"بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی عێراق راگەیاند، لە ھەوڵدان بۆئەوەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بە ستانداردی جیھانی دەربکەن، بڕیارە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ رێکارەکان بگیرێتەبەر، ئەوەش یەکەم ھەنگاوە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھاووڵاتیان ناچارناکرێن پاسپۆرتەکانیان بگۆڕن، بەڵکو ھەردوو پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و کاغەزی بەشێوەیەکی ئاسایی بەکاردەھێنرێن و ھیچ کێشەیەک دروست ناکات، تادەستەی فڕۆکەوانی جیھانی داوانەکات کارکردن بە پاسپۆرتی کاغەزی رابگیرێت، ھاووڵاتی دەتوانێت بەردەوام بێت لەبەکارھێنانی پاسپۆرتی کاغەزی.