تەندروستی جیھانی: ئاوڵەی مەیمون مەترسی بۆ سەر وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست نیە

27/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە فنلەندا یەکەم حاڵەتی توشبون و لە کەنەداش ١٠ حالەتی تری توشبون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمارکرا و رێکخراوی تەندروستی جیھانیش دەڵێت ، ئەو نەخۆشییە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەراست نیە .

لێپرسراوانی تەندروستی فنلەندا رایانگەیاند ، یەکەم حاڵەتی توشبون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمارکراوە و توشبوەکە لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت .

دەستەی تەندروستی گشتی کەنەداش رایگەیاند ، لە دوای تۆمارکردنی ١٠ حاڵەتی تری توشبون بە ئاوڵەی مەیمون کە یەکێکیان لە ھەرێمی ئۆنتاریۆیە ، کۆی گشتی حاڵەتەکانی توشبون لە تەواوی ناوچەکانی کەنەدا گەیشتۆتە ٢٦ حاڵەت .

لەلایەکی تریشەوە رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاندووە ، نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون مەترسییەکی زۆری لەسەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناواڕاست نیە و تا ئێستا تەنھا یەک حاڵەت تۆمارکراوە .