حەماس پێشوازی لە پەسەندکردنی یاسای بەتاوانناساندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

27/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بزوتنەوەی حەماس پێشوازی دەکات لە پەسەندکردنی یاسای بە تاوانناساندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە .

بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەڵوێستەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرامبەر ئیسرائیل ، بەڵگەیە بۆ رەسەنایەتی گەلی عێراق و پشتگیری بەردەوامیی بۆ گەلی فەلەستین و دۆسیەکەی ، ھەر لەو راگەیەندراوەدا بزوتنەوەی حەماس داوای لە پەرلەمانی وڵاتانی تری عەرەبی و ئیسلامیش کردووە ھەمان ھەنگاوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بنێن دژ بە ئیسرائیل ، چونکە ئەو ھەنگاوە پشتگیرییەکی گەورەیە بۆ فەڵەستین و خەباتی رەوای گەلەکەی لە روبەروبونەوەی داگیرکاراندا .