لە ئیزمیر ٤١ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

27/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر، بەلەمێکی کۆچبەران لەلایەن راداری گەڕۆکی ئاسایشی کەناراوەکانەوە بینراوە کە کۆچبەری نایاسایی تێدابووە، دوای ئەوەی تیمی ئاسایشی کەناراوەکان گەیشتونەتە ناوچەکە دەست بەسەر بەلەمەکەدا گیراوە و ٤١ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون.

 لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، کۆچبەرەکان دوای کۆتایی ھاتنی رێکارە یاساییەکان، رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کراون.