تورکیا: ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ لە باشوری سنورەکانمان ئەنجام دەدەین

27/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسۆنە سەربازییەکانیان لە سنورەکانی باشوری وڵاتەکەی، بۆ پاراستنی ئاسایشی تورکیایە .

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکە ، لە کۆبونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا کە بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرێوەچووە ، دوپاتکراوەتەوە  ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیانەی تورکیا لە ئێستا و داھاتووشدا لە سنورەکانی باشوری ولاتەکە ئەنجامیان دەدات کە "باشور و رۆژئاڤای کوردستان" دەگرێتەوە ، بۆ پاراستنی ئاسایشی تورکیایە بە ھیچ جۆرێک لە جۆرەکان یەکریزی خاکی وڵاتانی دراوسێ و سەروەریەکەیان ناکاتە ئامانج .ئەوە لەکاتێکدایە .

رۆژی پێنج شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، بەمنزیکانە ئەنقەرە ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ لە سنورەکانی باشوری ئەنجام دەدات.