ئەمریکا نیگەرانە لە پەسەندکردنی یاسای بەتاوانناساندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل

27/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، یاسای بەتاوانناساندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ، ئازادی رادەبەرین دەخاتە مەترسییەوە و ھاوکار دەبێت لە دروستکردنی دوژمنکاری ، ھەروەھا دژی ئەو پێشکەوتنەیە کە دراوسێکانی عێراق لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بەخۆیانەوە بینیوە .

ھەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا دوپاتکراوەتەوە کە واشنتۆن ھاوبەشێکی بەھێزی ئیسرائیل دەمێنێتەوە و ھەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ بەدیھێنانی ئاشتی بۆ ھەموو لایەک .

رۆژی پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یاسای "بە تاوانناساندنی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل"ی پەسەند کرد، کە بەپێی یاساکە دروستکردنی پەیوەندیی سیاسی یان دیبلۆماسی یان ئابووری و سەربازیی یان ئەندامبوون لە رێکخراوێکی ئیسرائیلی، بە تاوان دادەنرێت و بەپێی جۆری پەیوەندییەکە سزای لەسەرە.