کۆنفرانسی بیتکۆین لە ئەمریکا پێشنیازی پێدانی مووچە بە بیتکۆین دەکەن

06/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆنفرانسی بیتکۆین ٢٠٢١ لە شاری مەیامی لە ویلایەتی فلۆریدا دەستیپێکرد.

کۆنفرانسی بیتکۆین ٢٠٢١ ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیە ناودارەکان کە سەرمایەیەکی زۆریان لە دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆیندا ھەیە بەشداریان تێدا کردووە و نزیکەی ٥٠ ھەزار کەسیش ئامادەی گفتوگۆکانی ئەو کۆنفراسەبوون کە سەبارەت بە دراوی بیتکۆین پێشکەش دەکرێن.


فرانسیس ساورێز، سەرۆکی شارەوانی مەیامی ڕایگەیاند، پێکەوە بەستنی دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بە بانکی ناوەندیەوە زۆر نزیکە و دەبینە یەکەمین ویلایەتی ئەمریکا کە لە ڕێگەی وزەیەکی خاوێنەوە دراوی دیجیتاڵی دەکەینە کانزاو شارەکەمان دەکەینە پایتەختی بیتکۆین و بلۆکچەین.


ھاوکات ئەنجومەنی شارەوانی مەیامی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا، لێکۆڵینەوەیەک بکرێت بە مەبەستی بەکارھێنانی دراوی بیتکۆین بۆ  پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە ویلایەتەکەیان.